Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی تایبەت بە بوودجەی ٢٠٢١ و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە کۆبوونەوە دایە.
لەم بارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە كه، ئەنجوومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه ١٣ی كانوونی دووەم، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و تیاییدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێم بکرێت.
دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكان لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن و هەروەها راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.