Zana Natık Kerem
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2026
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕوویداوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ڕوودانی بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای سەڵاحەددین تۆمارکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە چەقی بوومەلەرزەکە بەدووری ٢٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری تکریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەددین، بووە.
باسی لەوەیش کردووە کە ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
باسی لەوەش كردووە کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەتووەتەوە.