Zana Natık Kerem
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق، دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو لە پارێزگای نەجەف و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داھاتوو لە پارێزگای بەسرە، کرانە پشوو.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەجەف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بە بڕیاری پارێزگاری نەجەف، لوئەی یاسری دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.
ھەر لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی دیوانی پارێزگای بەسرە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بە بڕیاری پارێزگاری بەسر، ئەسعەد عیدانی دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجەشەممەی داھاتوو کراوەتە پشوو ھاتووە: "لە ھەفتەی داھاتوودا، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، دەوامی فەرمی لە پارێزگای بەسرە تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت".