Zana Natık Kerem
06 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای ئەنبار، ڕاگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.