Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە خاپوور کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی لیوای ٩١ی پیادە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی داعش لە ناوچەکە دۆزراوەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە، خاپوورکراوە.