Haydar Karaalp
28 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
بەغدا - AA
پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدای پایتەخت، ژمارەیەکی زۆر لە رێگا سەرەکییەکان و پردەکان بە رووی هاتوچۆدا داخران.
لە پێش سازکردنی دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لایەنگرانی بزووتنەوەی سەدر لە بەغدا رژانە سەر شەقامەکان. لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان بە تانک تەواوی ئەو رێگا و پردانەیان داخست کە دەچنەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.
لە دوای دوو مانگ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و داواکاری سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەخاتە دەنگدانەوە و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرێت.