Zana Natık Kerem
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە دواخرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە دواخستووە، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بخرێتەڕوو.
بڕیاربوو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست پێ بکات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامانجی رێککەوتن لەسەر ماددەکانی نێو پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوویەوە.