Heman Hussein Yaseen
17 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2025
هەولێر - AA
کەمێک پێش ئێستا دوو دڕۆن لە ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
دڕۆنێک لە گوندی پیرداود و دڕۆنێک لە گوندی سۆربەش سەر بە ناحیەی شەمامک لە باشووری پارێزگای هەولێر کەوتووتە خوارەوە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵان سێ دڕۆن لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە و دوودانەیان کەوتوونەتە خوارەوە و دانەیەکیان لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە.
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و هێزی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هاوکات دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی هاوپەیمانان بە نزمی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و بەپێی زانیارییەکان دڕۆنەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوونەتە شوێنەکە و بینوویانە کە قەبارەی دڕۆنەکە گەورە بووە و لە دووری چەند مەترێکەوە بە ڕوونی دیاربووە کە ڕەنگی دواوەی سپی و سەوزە و بەشی دواوەی دڕۆنەکە ساغ بووە و تێکنەشکاوە.