Zana Natık Kerem
12 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا لە پارێزگای بەغدا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دزەگای دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون و دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ھێزەکانی سەربە دزەگای دژەتیرۆردا لە ناوچەی دۆڵی چا باشووری پارێزگای کەرکووک، ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپوورکراون.