19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی ١٢ تۆمەتباری لە شاری بەغدا راگەیاند كە لەنێویاندا داواكراوێكی تیرۆر و دوو ئافرەت هەن.
ئاژانسی هەواڵگریی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانیان، هەڵمەتێكیان بە ئامانجی دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو لە چەند ناوچەیەكی بەغدا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی هەڵمەتەكەدا، ١٢ تۆمەتبار دەستگیركراون كە لەنێویاندا داواكراوێكی تیرۆر و دوو ئافرەت هەن.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە دەستگیركراوەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون.