Zana Natık Kerem
22 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داواکراوی لە بەغدا راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە رۆژئاوای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ تیرۆریستی داواکراو دەستگیر کراون.