Hemn Baban
02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر-AA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا داوای زانیاریی وردتری له‌باره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سرور بارزانی و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی كۆبوویه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا جه‌خت لەسەر ئەوە كراوه‌ته‌وه كه "فەرمانبەران دەبێت پابەندی پاراستنی نووسراو و بەڵگەنامە فەرمییەکان بن و نابێت فەرمانبەران لە دەرەوەی مەبەستی وەزیفی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یان کەسانی دیکە مامەڵەیان پێ بکەن یان لە ئینتەرنێت و بەتایبەتی سۆشیال میدیا بڵاوبکرێنەوە"، به‌پێی راگهیهنراوهكه ئه‌وه لە ماددەی پێنجی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩١ هەمووارکراودا وەک ئەرکێکی فەرمانبەرایەتی هاتووە.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی قەرز وپابەندییە داراییەکانی ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه "هەندێک لەو قەرزانە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی و لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەردوولا یەکلادەکرێنەوە".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لە بارەی پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی کرد بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سه‌ر گشت زانکۆ حکومییەکانی سەربە وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ - ٢٠١٦". له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری دارایی وئابووری، و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپاردووه بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو بەخشتەیەک پۆلێن‌کردنی یەکەمەکان بە پێی پسپۆڕیی و پێویستیی ئامادەبکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتای‌یان لە بارەوە بدرێت.