Rewa Mahmood Hasan
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
سلێمانی-AA
بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری هونەریی و هەوادارانی، یەکێتی جیهانیی موزیکژەنی عەرەبی رێوڕەسمی رێزلێنانی بۆ موزیکژەنی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان ئەنوەر قەرەداغی لە هۆڵی ئەمنە سوورەکە رێکخست.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، ئەنوەر قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەناوی گشت هونەرمەندانی هەرێمی کوردستانەوە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە و رایگەیاند کە ئەمە وا دەکات زیاتر بەردەوام بێت لەسەر خزمەتکردن بە موزیکی کوردی کە زیاتر لە ٦٠ ساڵە بەردەوامە.