Heman Husseın Yaseen
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
لە بانگهێشتنامەیەکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ دانیشتنی ژمارە ١٥ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، بۆ رۆژی پێنجشەممە بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت.
پەرلەمانی کوردستان لەمیانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە ١٢ و ١٣ی ئەم مانگە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کرد.