Rewa Mahmood Hasan
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
سلێمانی - AA
مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌زه‌بری چه‌ك رێگریان له‌سێ هاووڵاتی كردبوو، به‌مه‌به‌ستی لێ سه‌ندنی پاره و موبایل.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە ئەمرۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، مەفرەزەکانیان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە كه به‌زه‌بری چه‌ك رێگریان له سێ هاووڵاتی كردبوو به‌مه‌به‌ستی لێ سه‌ندنی پاره و موبایل.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئه‌وه‌ی لە رۆژانی رابردوودا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، دوو تۆمه‌تبار رێگریی له هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن و له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا، بڕێك پاره‌ی لێ ده‌سه‌نن و دواتر به‌چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه له مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس ده‌كه‌ن و پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە دوای ئه‌و رووداوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی پۆلیسی ناو شار رۆژئاوای راسپارد كه ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كان بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه و به‌داواداچوونی وردی ده‌ست پێ كرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، خ، ف - س، ك، ع) ده‌ستگیر بكرێن، ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كێكدا گیرا له جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوە كه پێشتریش رێگرییان له هاووڵاتییه‌كی دیكه كردووه و به‌زه‌بری چه‌ك بڕێك پاره و موبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه، هاوكات رێگرییان له هاووڵاتییه‌كی تر كردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه و به‌چه‌قۆ برینداریان كردووه.
بەپێی زانیارییەکان له ئێستادا، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی ٤٠٥، ٢٣٠،٤٥٦ و٣١ له یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.