Zana Natık Kerem
19 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی "چارشەمبا سۆر" رایگەیاند، ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنن کە رەگوڕیشەیان لەناو خاکی عێراقدا بۆ سەدان ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕیتەوە.
لە پەیامەکەی محەمەد شیاع سوودانی-دا ھاتووە "بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدی، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پێکھاتەی ئێزدی دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەیشداوە، ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنن کە رەگوڕیشەیان لەناو خاکی عێراقدا بۆ سەدان ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕیتەوە و رایگەیاندووە "لە جەژنەدا، قوربانیدانی ئێزدییەکانمان وەبیردێتەوە کە لە پێناو عێراقدا، پێشکەشیان کردووە".
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی "چارشەمبا سۆر"، دەکەوێتە یەکەم چوارشەممەی دوای رۆژی ١٣ مانگی نیسانی ھەموو ساڵێک.
لە "چارشەمبا سۆر"دا لەنێو پەرستگای لالش و قەدپاڵی چیاکانی چوار دەوری پەرستگاکە، ٣٦٥ چرا دادەگیرسێندرێت وەک سیمبوڵی رۆژەکانی ساڵ.