Zana Natık Kerem
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق کوژرانی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەریق روکن ناسر غەننام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری خاڵێکی ئەمنییان داوە لە قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ناسر غەننام راشیگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و توانیویانە تیرۆریستێکی داعشیش، بکوژن.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.