Zana Natık Kerem
02 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لێکرا.
ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق لە بەغداوە گەیشتە پارێزگای نەینەوا و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان لە پارێزگاکە بەسەر کردەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لێکرا.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی سەردانەکەی بۆ ھەولێر بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و ھەولێر ئەنجام بدات.