Haydar Karaalp
06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی به پێویستی ده‌زانێت سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق به ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵببژێردرێن كه وه‌ڵامگۆی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سیستانی له كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی دوای نوێژی هه‌ینی "په‌یامی سیاسی" سیستانی خوێنده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سیستانی‌دا هاتووه: "هیوادارین سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستوور (١٥ رۆژ) دیاریكردووه، به ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵببژێردرێن كه وه‌ڵامگۆی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت".
سیستانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت بێلایه‌ن ده‌بێت و هیچ رۆڵێك ناگێڕێت.
له دوای ٢٠٠٣ه‌و كاندیدی هاوبه‌شی پارته شیعه‌كان ده‌بووه سه‌رۆكوه‌زیران. دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه سه‌ربه‌خۆ شیعه‌كه‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی هێشتا دیار نییه كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران.