Zana Natık Kerem
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتنە پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، عوسمان غانمی و عەبدولئەمیر شممەری گەیشتوونەتە پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەنراوەکەدا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ دووشەمە، ئۆپەراسیۆنی "شێرەکانی جەزیرە -٢"، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق دەستی پێکراوە.