Zana Natık Kerem
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر بە کردەیەکی تیرۆریستی لەقەڵەمدا و رایگەیاند کە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە، پێشھاتێکی مەترسیدارە.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆسەر شاری ھەولێر، تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی نووسیووە "ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێر کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، پێشھاتێکی مەترسیدارە".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح راشیگەیاندووە "ھێرشەکە، کردەیەکی تیرۆریستییە بۆ بە ئامانجکردنی ھەوڵە نیشتمانییەکانی پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی ھاووڵاتییان، ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، جگە لەوەی ھەوڵەکانمان زیاتر چڕبکەینەوە بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆریستان و ئەو لایەنانەی کە ھەوڵدەدەن وڵات پەلکێشی گرژی و ئاڵۆزی بکەن".
بەرھەم ساڵح ھەورەھا نووسیوویەتی "دەوڵەت لەشەڕدایە دژبە تیرۆر و کەسانی دەرچوو لە یاسا".