Haydar Karaalp,Mohammad Kara Maryam
01 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2025
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی (مزگەوتی نوری) لە شاری مووسڵ کردەوە، مزگەوتەکە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقێندرابووەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا دەست بە نۆژەنکردنەوەی کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی (مزگەوتی نوری) لە شاری مووسڵ کردەوە و دواتر نوێژی نێوەڕۆی لە مزگەوتەکە ئەنجامداوە.
ھەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کڵێسای ساعەی لە شاری مووسڵ و کڵێسای تاھیرەی لە ناحیەی قەرەقۆش سەربە پارێزگای نەینەوا کردەوە.
ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی کردە تیرۆریستییەکانی داعشەوە، زیانێکی زۆر بەر ھەردوو کڵێساکە کەوتبوو.