Heman Hussein Yaseen
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رێگای روڤیا-گۆپاڵ (ھەولێر-دھۆک) دەکاتەوە.
رێگاکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری رێگاوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ ھاتوچۆی نێوان ھەولێر و دھۆک دەکات.
درێژیی رێگاکە ٢٢ کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ ھێڵی ھاتن و سێ ھێڵی چوون)، شەش ئۆڤەرپاس، پردێک و سێ کیلۆمەتری ھاتوچۆی خێرا (ئۆتۆبان).
رێگاکە لە شەقامی سەد مەتری لەنێوان شارۆچکەی عەنکاوە و رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەست پێ دەکات و بەدەڤەری زرارەتیدا تێپەڕدەبێت و لە گوندی ئیفراز دەچێتەوە سەر گوندی چەمە و لەوێوەشەوە دەچێتەوە ناحیەی روڤیای سەربە قەزای بەردەڕەش.
رێگاکە نیو کاتژمێر رێگای نێوان هەولێر-دهۆک کورت دەکاتەوە.