Heman Hussein Yaseen
10 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2025
هه‌ولێر - AA
بەھۆکارێکی نادیار ئاگر لە نھۆمی باڵەخانەیەکی ھەولێر کەوتەوە.
شەوی ڕابردوو بە ھۆکارێکی تا ئێستا ڕانەگەینراو ئاگر لە نھۆمی یەکێک لە باڵەخانەکانی گه‌ڕه‌كی فەرمانبەران ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر کەوتەوە و تێیدا چەند کەسێک بریندار بوون.
ئاگرکەوتنەوەکە لە باڵەخانەیەک ڕوویدا کە نھۆمی خوارەوەی دوکان و ماڕکێتە و، دوو نھۆمی سەرەوەش شوێنی نیشتەجێبوونە و دوای ئاگرکەوتنەوەکەش له چركه‌كانی سه‌ره‌تادا چەند ھاووڵاتییەک لە ڕێگای سەرکەوتن بەسەر ئۆتۆمبێلی بارھەڵگردا، توانیوویان چەند کەسێکی نیشتەجێی باڵەخانەکە ڕزگار بکەن.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمە تەندروستییەکان گەیشتنە شوێنەکە و بە گوتەی گوتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر، شاخەوان سەعید لە ڕووداوەکە سێ کەس برینداربوونە کە برینی یەکێک لەوانە کە ئافرەتێکە، سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
به گوته‌ی شایه‌دحاڵان، ئافره‌ته‌كه به‌بێ هۆشی هێنراوه‌ته خواره‌وه و سووتان به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ھاوکات به گوته‌ی شاخه‌وان سه‌عید، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بزانن.