18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە سێ مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كراون، بەڵام هیچ زیانێكیان لێنەكەوتووەتەوە.
ئەو هێرشە دوای ئەوە ئەنجامدرا كە دوێنێ سێشەممە سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت راسپێردرا.
سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد، سێ مووشەكەكە لە دەورووبەری ناوچەی سەوز كەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەیشكرد كە كەوتنەخواروەی مووشەكەكان، هیچ زیانێكی گیانی و ماددەیان لێنەكەوتووەتەوە.
لەمیانی دوو هەفتەی رابردوودا، ئەمە دووەم جارە مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز دەكرێت، بێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێبكەوێتەوە.