Zana Natık Kerem
23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆماركردنی 33 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی رایگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە "لە ژمارەیەك پارێزگا، 33 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەیشكردووە كە ئەو 33 حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا؛ سێیان لە بەری رەسافەی شاری بەغدا، دوویان لە بەری كەرخی شاری بەغدا و دوویان لە شاری بزیشكیی شاری بەغدا، دوویان لە نەجەف، یەكیان لە بەسرە، یەكیان لە نەینەوا، 10یان لە هەولێر و 12كەی دیكەش لە سلێمانی؛ تۆماركراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سێ حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە شاری پزیشكیی شاری بەغدا، بەسرە و دیالە تۆماركراوە و سێ تووشبووی دیكەیش لە ٍشاری پزیشكیی شاری بەغدا و دووی دیكەیش لە میسان و كەربەلا چاكبوونەتەوە.
بەوەیش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ 266 كەس كە تا ئێستا 62یان چاكبوونەتەوە و 23شیان گیانیان لەدەستداوە.