Haydar Karaalp,1 23
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا – AA
حه‌مه‌د فیراس ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ نه‌ك چۆكی بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دانه‌داوه، به‌ڵكو دژبە گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوازرییه‌كان به‌پێی پێویست تێده‌كۆشێت و له‌م پێناوه‌شدا، بێ به‌رامبه‌ر کاری سه‌رتاشین بۆ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا ئەنجام دەدات.
یه‌كێك له‌و ده‌یان خیوه‌ته‌ی کە له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا هه‌ڵدراون، خیوه‌ته‌كه‌ی حەمەد فیراس-ه كه وه‌ك پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌ران بێ به‌رامبه‌ر سه‌ر و ریش و سمێڵ-ی خۆپیشانده‌ران دەتاشێت.

حەمەد فیراس كه به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه نه‌یتوانیووه قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو بكات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی بێكارییه‌وه له پارێزگای دیاله‌وه بۆ به‌غدا کۆچیانکردووە و ئه‌و پیشه‌یه‌ی له خاڵییه‌وه فێر بووه و گوتی: "پارته سیاسییه‌كان وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی وڵاته‌كه‌مان وان. رزگاربوون له‌و پارتانه زۆر سه‌خته. له‌م ١٦ ساڵه‌ی دواییدا كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق تا دێت خراپتر ده‌بێت. ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئەوەی کە ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ش زه‌حمه‌ت بێت. ئه‌و چاره‌سه‌ری و ده‌رمانه‌ی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه دیاریكراوه له ئاستی پێویستدا نییه".
ئه‌و گه‌نجه عێراقییه تاكه ئاواتی ئه‌وه‌یه بتوانێت هاوكاری تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بكات كه به‌هۆی ده‌ستكورتی و هه‌ژارییه‌وه ناتوانن چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن و له‌م پێناوه‌یشدا له‌ژێر خیوهتهكهیدا سندوقی هاوكاری بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی داناوه.