13 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
لە عێراق لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکرا، ئەمەش بەرزترین ژمارهی گیانلەدەستدانی رۆژانەیە له سهرهتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا تۆمارکردنی هەزار و ١٨٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی ٥٣ کەسی بەهۆی ڤایرۆسهكهوه، راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوەکە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٩٥٠ تووشبوو، لە نێویاندا ٥٤٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و حەوت هەزار و ٥١٥ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکی، چاکبوونەتەوە.
پێشتر بەرزترین ژمارهی گیانلەدەستدانی رۆژانە لە عێراق رۆژی هەینی تۆمارکرابوو، کە ٣٩ حاڵەت بوو.
ههر ئهمڕۆش وەزارەتی تەندروستیی عێراق شلکردنەوەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندبوو، کە وەک رێکاری خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٠ ئایاری رابردووەوە راگەیەنرابوو.