Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر-AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ٣٨ منداڵی تیرۆریستانی داعشی رادەستی ئازەربایجان کردەوە.
له راگهیهندراوێكدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف ئاشكرای كردووه، ئەو منداڵانە ژمارەیان ٣٨ منداڵە و پێشتر لەگەڵ دایكەكانیاندا بەتۆمەتی پەیوەندییان بە داعشهوه دەستگیر كرابوون.
ئەحمەد سەحاف ههروهها رایگهیاندووه: "ئەو منداڵانە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغدا رادەستی ئەو وڵاتە كراونەتەوە".
لە راگەیەندراوەکە هیچ وردکارییەکی زیاتر لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.