Ali Mukarrem Garip
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
كه‌ركووك – AA
له ناحیه‌ی ریاز'ی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركووك داواكراوێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركرا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، سه‌عد حه‌ربییه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ئه‌و چه‌كداره‌ی داعشییان ده‌ستگیركردووه كه هاوكاری مادی بۆ ئه‌و رێكخراوه كۆده‌كرده‌وه.
حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناونیشانێك له ناحیه‌ی ریاز و گوتی: "له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركرا كه ناوی له لیستی داواكراواندا هه‌یه. ئه‌و تۆمه‌تباره ماوه‌یه‌كه هاوكاری مادی بۆ داعش له گونده‌كانی ناحیه‌ی ریاز كۆده‌كرده‌وه. به‌مه ببووه جێی سه‌رنجی خه‌ڵك".
رێكخراوی تیرۆریستی داعش له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌ك له سه‌ر سێی خاكی عێراقدا گرت كه شاری مووسڵ'یشی له‌نێودابوو.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و خاكه‌ی له داعش پاككرده‌وه و كۆنتڕۆڵی كرده‌وه.
هه‌رچه‌ند هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نیشته‌جێبوون زۆر كه‌مكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ماوه ماوه له گونده‌واره‌كان به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به هێرشه‌كانیان.