Zana Natık Kerem
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە سێ گوللـە هاوەن لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا كەوتوونەتەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سێ گوللـە هاوەن لە ناوچەی سەوز كەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە كەوتنەخوارەوەی گوللـە هاوەنەكان، هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی لێ نەكەوتووەتەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو كە سێ گوللـە هاوەنەكە لە ناوچەی كەرادە ناوەڕاستی بەغداوە ئاراستەی ناوچەکە كراون.