Haydar Karaalp,Ali Mukarrem Garip
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
مووسڵ - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنسولخانهکەیان لە مووسڵ ده‌ست بە چالاكی ده‌كاته‌وه.
فاتیح یڵدز له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له مووسڵ، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ژووری بازرگانی نەینەوای كرد.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له بینای پارێزگای نەینەوا له‌گه‌ڵ پارێزگار، مه‌نسور مەرعید كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
فاتیح یڵدز باسی له‌وه كرد كه مووسڵ په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی مرۆیی، كولتووریی و مێژوویی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و گوتی: ''بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و راستگۆیی توركیا له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی مووسڵ، سه‌ردانی ئه‌م شاره‌م كردووه''.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا باسی له‌وه كرد كه له مووسڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی پارێزگای نەینەوادا له گفتوگۆدان له بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مووسڵ له رووی ئابوورییه‌وه پێویستی به گه‌شه‌پێدان و دووباره بنیاتنانه‌وه هه‌یه.
فاتیح یڵدز باسی له دووباره كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیای له مووسڵ كرد و گوتی: ''بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیا له مووسڵ له مانگی حوزه‌یرانه‌وه ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقمان وه‌رگرتووه. له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا باڵیۆزخانهکەمان لێره ده‌ست به چالاكی ده‌كاته‌وه''.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا هاوكات باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه كرد له ناوچه‌ی شنگال سه‌ر به پارێزگای نەینەوا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری پارێزگاكه‌دا له هاریكاریدان.