Zana Natık Kerem
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
لە میانی پێشوازیکردن لە پاپا فرەنسیس لە سەردانەکەی بۆ شاری ئور سەربە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، سورەتی ئیبراھیم خوێندرایەوە.
پاپا فرەنسیس دوای گەیشتنی بۆ شاری ئور لەلایەن نوێنەرانی ئایینەکان پێشوازی لێکرا.
شاری ئور بەپێی ژمارەیەک سەرچاوەی مێژوویی، شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراھم خەلیل-ە.
لە میانی رێورەسمی پێشوازیکردنەکەدا، سورەتی ئیبراھیم خوێندرایەوە.
لە سورەتی ئیبراھیم، حەزەرتی ئیبراھیم خەلیل سوپاسی خوای گەورە دەکات بۆ ئەو نیعمەتانەی کە پێی بەخشیوە.
دواتر ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە رێوڕەسمی پێشوازیکردنی پاپا فرەنسیس ئامادەبوون، گوتاریان پێشکەش کرد.
پاپا فرەنسیس لە شاری ئور گوتارێک لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان ئاینییەکان پێشکەش دەکات.
دواتر شاری ئور جێدەھێڵێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.