Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا تایبەت بە ئافرەت بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە عێراق رادەگەیەنن كە ژمارەیەك ئافرەتی شارەزا و لێهاتوو لەخۆدەگرێت.
مستەفا كازمی لە 12 هەمین كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان كە نووسینگەی سەرۆكی رەوتی حكیمە ، عەممار حەكیم سازی كرد گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی:
"دەبێت دادپەراوانە سوپاسگوزاری دایك، خۆشك، ئافرەت و كچانمان بین كە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بە هاوشانی پیاوان لەپێناو پەروەردەكردنی نەوەكان خۆیان بەخت كردووە و بوونەتە دامەزاراوەی بەها رووحییە باڵاكانی مرۆیی پارێزەری رەوشتی كۆمەلگا".
گوتیشی: "لە باسكردنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان، وەك پیاوان و بەرپرسان، هەست بە شەرمەزاری دەكەین، چونكە كێ رێكە بەخۆی دەدات توندوتیژی دژبە ئافرەت ئەنجام بدات كە خوای گەورە لە كتێبە ئاسمانییەكاندا رێزی لێگرتووە یان سووكایەتی بە شكۆ و كەرامەتی بكرێت كە لە مێژوویی مرۆڤایەتییدا رێز لە شكۆ و كەرامەتی گیراوە بە تایبەتیش كە دان بەدوەدانراوە، ئافرەت بڕبرەی ژیانە و ئەندامێكی كارای بنیاتنانی ژیانە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گوتیشی: "ناتوانیین نكۆڵی لەوە بكەین كە پاراستنی ئافرەت لە عێراق لەسەرجەم ئاستەكاندا پێویستە، هەروەها زیاتر پێویستمان بە دادپەروەرییە بەر لەوەی بڵێن ئیمە سەرى رێز بۆ ئافرەت لە كۆمەڵگەماندا دادنوێنیین".
راشیگەیاند تەنانەت پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە خێزان كە بەم دواییانە پێشكەش ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە مشتومڕی لەسەرە و یەكلایی نەبووەتەوە و گوتی:
"بۆچی هەندێك كەس لەژێر هەر پاساوێكدا لەبەردەم ئەوەی كە ئافرەت وەك نیوەی كۆمەڵگە شایەنێتی پێی بدرێت، دەبنە ئاستەنگ".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی باسی لەوەشكرد لەوەی دەڵێن ئافرەت دەنگی زۆڵالە، نەك لە یاسا و یان لە لێدوانە رۆژنامەوانییەكاندا ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئافرەت نێوەی كۆمەڵگایە بەڵام ئاماژە بەوە نادرێت كە ئافرەت چی رۆڵێك لە پەروەردەكردنی نەوە و پاراستنی رەوشتی كۆمەڵگا دەگێرێت، هەروەها باس لەوە دەكرێت كە ئافرەت نیوەی هەڵبەست و شیعرەكانە، بەڵام باس لەوە ناكرێت كە ئافرەت لە ماڵەوە و چی رۆڵێكی كارا و گرنگ دەگێرێت.
گوتیشی: "نەك لە روانگەی جیاكاری بەڵكو لە روانگەی واقعەوە دەڵێن ئافرەتی عێراقی كۆمەڵگەی ئێمەی دروست دەكات و لە جەنگەكانماندا هاوكارییان كردین و پاڵپشتیشیان لە یەگرتووی نیشتمان بەرامبەر بە كەسانی تایفەگەریی كردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا سەرباری هەموو تەحدییەكان، هێشتا پاڵپشتی لە نیشتمان و خاكی عێراق دەكەن".
مستەفا كازمی ئەوەشی گوت: "هیچ گومانم لەوە نییە كە ئافرەت زیاتر لە پیاو پاڵپشتی لە دەوڵەت دەكەن، هەروەها و توندوتیژی رەت دەكەنەوە و بەرگریی لە یەكێتیی خاكی عێراق دەكەن و هەڵگرتنی چەك لە دەرەوەی یاسایش رەت دەكەنەوە، چونكە ئافرەت باش دەزانێت ماڵ و نیشتمان چی دەگەیەنن".
لەوبارەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی روونیكردەوە و گوتی: "ئافرەت زۆر باش دەزانێت تۆڵەسەندنەوە و خوێن رشتن چی دەگەێنێت، بۆیە بەردەوام خێزانەكەی و هەموو رۆڵەكان لە هەر شوێنێك و جێگایەك بن دەپارێزێت".
گوتیشی: "ئافرەت بەهۆی دڵ و پێكهاتەكەی، ناتوانێت كەس بكوژێت یان لەسەر تایفی و رەگەزپەرشتی شەڕ بكات، بەڵكو ئافرەت تەنها هەوڵ بۆ پەروەردەكردنی نەوە و بنتانانی دەوڵەت دەدات، بۆیە ئێمە بەم شێوەیە سەیری عێراق دەكەین كە شوناسی دایەكێتیی تیایدایە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی راشیگەیاند "لەگەڵ هەموو تەحدییەكان، بەڵام شانازی بەوە دەكەین كە لەناو حكوومەت و چەندین دامەزراوەی گرنگی دەوڵەت ئافرەت بوونی هەیە، جگە لەوەیش شانازی بەوە دەكەین هەر پێشڤەچوونێك لەڕێگەی ئافرەتەوە بەدی بێت و كاریش لەسەر پاراستنی مافی ئافرەتان دەكەین".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند، پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا تایبەت بە ئافرەت بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە عێراق رادەگەیەنن كە ژمارەیەك ئافرەتی شارەزا و لێهاتوو لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی خۆی لە پاراستنی ئافرەت لە توندوتیژی و جیاكاریی بگێرێت.
لە كۆتاییدا مستەفا كازمی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەمووان هەوڵ بۆ ئەوە بدەن كە ئافرەتی عێراقی لەو شوێن و جێگایەدا بێت كە شایەنێتیی.