Zana Natık Kerem
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
حەشدی شەعبی، خاپوورکردنی کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلی لە بەشی راستی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی، کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلیان لە بەشی راستی مووسڵ دۆزیوەتەوە کە سێ ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراوی تیایدا بوو و ھاتووە:
"ھێزەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەربە حەشدی شەعبی، سێ ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان پووچەڵکردووەیەوە و دواتر کارگەکایشیان خاپوورکردووە".