Zana Natık Kerem
15 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە رایگەیاند "مامۆستایانی کوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ، رۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان، ھەروەھا پێگەیاندنی نەوەی نوێ و ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە ھەبووە".
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە "ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاندووە "مامۆستایانی کوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ، رۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە ھەبووە، بۆیە بەڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات، تێکۆشان و رۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە"
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەیش داوە کە مامۆستایان دەتوانن لە رێگای پەروەردەیەکی دروست و پێشکەوتووەوە، کۆمەڵگەیەکی تەندروست بنیات بنێن، کۆمەڵگەیەک کە مرۆڤی نیشتمانپەروەر و داھێنەر دروست بکات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە "سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە نالەبار و سەختەکاندا، بەڵام ھەموو ھەوڵێکیاندا بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت. ھیوادارم حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری ھەموو لایەک، بتوانێت خزمەتی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات".