Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و کۆنسولی گشتیی قەتەر لە ھەولێر، حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە جەختیان لە پەرەپێدان بە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ھەردوولا کردەوە.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی پێشوازی کردووە لە حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە کە وەک یەکەمین کۆنسولی گشتی قەتەر لە ھەولێر دەست بەکاربووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە خۆشحاڵیی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە دەستبەکاربوونی لە ھەرێم و ڕایگەیاند کە ھەوڵەکانی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی لە بورای بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا دەخاتەگەڕ.
باسی لەوەیش کردووە کە لە دیدارەکەدا، مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی دیپلۆماسیی نێوان ھەرێم و قەتەر و جەختیشی لە پەرەپێدان بە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ھەردوولا کردووەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.