Sarmand Hameed
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق، قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رێگەچارەكان بۆ راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق، تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ کراوە.