Sarmand Hameed
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2021
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى تهلهفۆنیيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ته‌قه‌دوم، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد بۆ كۆچى دوایی مامی و هاوخه‌ميى خۆی له‌گه‌ڵ ناوبراو و خانه‌واده و كه‌سوكاری ده‌ربڕى.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە له لایه‌ن سه‌رۆكایەتى هه‌رێمى كوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان ببه‌خشێت".
لاى خۆيه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسى، بۆ په‌يوه‌ندیى و هاوبه‌شى له پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينى ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى كردووه.