Heman Hussein Yaseen
11 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2025
هەولێر -AA
لەگەڵ دەستپێکی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر بەشداری پڕۆسەکەی کرد و دەنگی دا.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە گشتی ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەری گشتیین.
هەروەها لە ھەرێمی کوردستان ١٣١٢ بنکەی دەنگدانی گشتی ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٢٨ بنکە لە ھەولێر، ٥٠٦ بنکە لە سلێمانی و ٢٧٨ بنکە لە دھۆکە، ھاوکات دوو ملیۆن و ٨٤٤ھەزار و ٥١ کەس لە لە ھەرێم مافی دەنگدانییان ھەیە.
هاوکات یەکشەممەی ڕابردوو ٩ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداربوون سەدا ٨٢ بووە.