Heman Hussein Yaseen
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
بەپێی ھەواڵەکە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ، عەبدوللەتیف رەشید و سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی، فایق زێدان و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای دیکەی وڵات و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەم سەردانەیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی عێراق، دۆخی وڵات، پەیوەندی و کێشەکانی ھەولێر-بەغدا، گفتوگۆ و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنیان و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.