Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان ڕایانگەیاند کە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ ئابووریی عێراق.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، پرسی ئاو لە نێوان تورکیا و عێراقدا و ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەروەھا داھاتووی پرۆسەی سیاسی و دۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان، تاوتوێ کراون.
باسی لەوەش کردووە کە ھەردوولا داکۆکییان کردووە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و لەوبارەیەوە، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان بە ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئابووریی عێراق بەگشتی لە قەڵەم دا، ھەروەھا بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکاندا ئاڵوگۆڕکرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی کراوە.