Zana Natık Kerem
31 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی گەیشتنە شاری نەجەف.
نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی لە میانی سەردانەکەیان بۆ نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆدەبنەوە.
ئەمەیش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاندبوو کە لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.
مەسعود بارزانی رایگەیاند "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا، پێشنیارم کردووە ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەردانی موقتەدا سەدر بکەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسیی و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکان راوێژ بکەن".