İdris Okuducu
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
هه‌ولێر- AA
لە ئەنجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆسەر یه‌كێك له رێستۆرانته‌كانی شاری هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، هێرشێكی چه‌كداریی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتکارانی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه كه به مه‌به‌ستی نان خواردن روویان له رێستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر كردبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌وه دهستكهوتوون، له‌دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتکارەکان چوونه‌ته نێو رێستۆرانته‌كه‌وه، هێرشبه‌رێك كه جلی مه‌ده‌نی پۆشیبوو و دوو چه‌كی پێبووه، به شێوه‌یەکی راسته‌وخۆ ده‌ستی به ته‌قه‌كردن کردووە له كارمه‌ندانی كۆنسولخانهكه.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دیپلۆماتکارێكی توركیا له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و دواتر ورده‌كارییه‌كان ده‌خرێنه روو.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ر یان هێرشبه‌ره‌كان، سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه له هه‌ولێر به رووی هاتوچۆدا داخران.