Bekir Aydoğan
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
هەولێر- AA
لە شاری هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە قوتابخانە تورکمانەکان رێکخرا و گفتوگۆ لەسەر شێوازی کار کردن، کێشە و پێشنیازەکانی تایبەت بە قوتابخانەکان کرا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریفەوە رێکخرا و تیایدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف، نوێنەری عێراقی وەقفی مەعاریف، ئەحمەد زەکی ئۆڵاش و نوێنەرانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر و وەقفی مەعاریف، بەشدار بوون.
ئایدن مەعروف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە وەک وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەبارەی کێشەی قوتابخانە تورکمانەکانەوە دواون و کاروباری پەروەردەی تورکمانییان هەڵسەنگاندووە.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا کە مامۆستا و بەڕێوبەرەکان لە هەولێر، کەرکووک و کفرییەوە بەشداری وۆرکشۆپەکەیان کردووە و ئەو پێشنیازانەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کراوە، دەگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان، گوتیشی: "ئامانجمان پشتیوانی کردنی پەروەردەی تورکمانی و پاراستنی مانەوەی قوتابخانە تورکمانییەکانە".
