Zana Natık Kerem
18 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاند کە ١٤٢ خێزانی دیکەی عێراقی کە ئاوارەن و لە کەمپی ھۆل لە سووریان، گەڕێندراونەتەوە کەمپی جدعە لە پارێزگای نەینەوا.
قاسم ئەعرەجی لە تویتێکدا نووسیوویەتی "لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق، ١٤٢ خێزانی دیکەی ئاوارە لە کەمپی ھۆلەوە لە سووریاوە گەڕێندراونەتەوە کەمپی جدعە لە پارێزگای نەینەوا".
راشیگەیاندووە "بەپێی دیدی عێراق، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر، ھەروەھا داخستنی کەمپی ھۆل، ئەوەیش بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایشی بەردەوام بۆ عێراق و ناوچەکە، دوای ئەوەی ئەو خێزانانە لەڕیگای سەنتەرەکانی شیاندنەوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەبنەوە".
لە میانی ساڵی رابردوودا و لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق، نزیکەی ھەزار خێزانی عێراقی ئاوارە کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە کەمپی ھۆلەوە لە سووریا گەڕێندراونەتەوە عێراق و لە کەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێکراون.