Fakhradin Ibrahim Mohammad
09 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2025
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی کرد.
لە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ کراوە".
ڕاشيگەیاندوە کە: "دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوهنهگلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات باسی لێکراو".
بارزانی و ئەعرەجی هەروەها پاراستنی ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كانیان تاوتوێ کردووە.