Heman Hussein Yaseen
07 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێشوازی لێکرا.
پاپا فرەنسیس بەپێی کارنامەی سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی و گەورە بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی ھەرێم و کەسایەتیی و پیاوانی ئاینیی کۆدەبێتەوە.
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر، بەرەو شاری مووسڵ بەڕێدەکەوێت و لەوێ نوێژ بۆ قوربانیانی جەنگ ئەنجام دەدات.
دواتر پاپا فرەنسیس دەچێتە شارۆچکەی قەرەقۆش له باشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ، لەوێ گوتاری قەداسەتی ئەنجیلۆسی باوک پێشکەش دەکات.
دواتر دووبارە دەگەڕێتەوە شاری ھەولێر و لە یاریگای نێودهوڵهتی فرانسۆ ھەریری بەشداری لە رێورەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە دەکات و دوای تەواوبوونی رێورەسمەکە دووبارە دەگەڕێتەوە بەغدا.
بەمەیش کارنامەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و سبەی دووشەممە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ساز دەکرێت و دەگەڕێتەوە ڤاتیکان.
رۆژی ھەینی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتبووە عێراق.