Zana Natık Kerem
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رايطةياند شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، ھاوسەنگیی لەسەر ئاستی ناخۆيى، ھەرێمیی و نێودەوڵەتی گۆڕی، دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش زۆربەی ناوچەکانی عێراقیان داگیرکرد و لە میانیدا تاوانی وەحشیگەریانەیان بەرامبەر بە ھاووڵاتییان ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "ئەمڕۆ عێراقییەکان یادی چوارەمین ساڵیادی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ بەرز رادەگرن کە لە داستانيَکی ئازایەنەدا ھێزە عێراقییەکان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆماریان کرد و ئەو داستانەیش ئەوەی دووپاتکردەوە کە یەگرتوویی عێراقییەکان تاکە رێگایە بۆ بەرەو گەشەشەندن و سەقامگیری عێراق".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، ھاوسەنگیی لەسەر ئاستی ناوخۆيى، ھەرێمیی و نێودەوڵەتی گۆڕی، دوای تیرۆریستانی داعش زۆربەی ناوچەکانی عێراقیان داگیرکرد کە لە میانیدا، تاوانی وەحشیگەرانەیان بەرامبەر بە ھاووڵاتییان ئەنجامداو و ھاتووە:"بە قوربانیدانی ھێزە ئەمنییەکانمان و فەتواکەی مەرجەعییەت، چوار ساڵ لەمەوبەر شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش کۆنترۆڵ بکرێتەوە."
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "دوای تێپەڕبوونی ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، حکوومەتی ئێستای عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە ھەڵەکانی رابردوو کە بەھۆیەوە لێکەوتەی مەترسیداری لێکەوتەوە و باجی زۆر قورس درا، دووبار نەکەتەوە و پێداگیرانە ھەوڵەکانیان بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانیش خستووەتەگەڕ، ئەوەیش لەڕێگای پشت بەستن بە تواناکانی ھێزە ئەمنییەکان و دانانی پلانی سەربازی بەھاریکاری لەگەڵ دۆست و ھاوپەیمانەکانمان".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە کە حکوومەتەکەی گرنگی زۆری بە دۆسیەی ئاوارەکان داوە و بۆ ئەو مەبەستەیش، بەرنامەیەکی باشی بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باش بۆ ئاوارەکان داناوە و ھاتووە: "بەرنامەکە لە پاڵ ژمارەیەک پڕۆژە بۆ پتەوترکردنی ئاشتیی و بەدیھێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی جێبەجێ دەکرێت، ئەوەیش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتییانی نیشتەجێی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان کە بەھۆی تیرۆریستانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە."
ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێپەڕدەبێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٧دا، کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵی لە دەستی داعش راگەیاند.