Heman Hussein Yaseen
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
ئەمرۆ هەینی چەند دڕۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران و خرانەخوارەوە.
چەند دڕۆنێکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە خرانەخوارەوە و بەهۆیەوە لە کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر ئاگر لە پووش و پاوان کەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام ئامانجی هێرشی دڕۆنی و مووشەکی بووە.
هێرشەکان بوونەتە هۆی زیانی گیانی و ماددی هاووڵاتییان، لە هەندێک لە هێرشەکانیش گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسیاریی ئەنجامدانیان ڕاگەیاندووە.